Skip to the content

کار بۆ دابینکردنی شوێنی تایبەت بە چارەسەرکردن و شیاندنەوەی ئاڵوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان دەکرێت

بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و سەرۆکی لیژنەی باڵا و ئەندامان و نوێنەرانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی کرد.

لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە ڕاپۆرتی پێشووی کار و چالاکییەکانی وەزارەتەکان و ڕاسپاردە و ڕێنماییەکان كرا؛ لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا ئامادەبووان و بەشداربووانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەی حکومەت و کۆمەڵگا گفتوگۆیان لەبارەی قۆناغەکانی دابینکردنی شوێنی تایبەت بە چارەسەرکردن و ڕاهێنانەوەی ئاڵوودەبووانی ماددەى هۆشبەر و بەرنامەی داهاتووی هۆشیاریی کۆمەڵایەتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان كرد.