Skip to the content

وەزیری تەندروستی پێشوازی لە کونسلی گشتيی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان كرد

ڕۆژى يه‌كشه‌ممه‌ ٢١ى ته‌ممووزى ٢٠٢٤، سامان به‌رزنجى، وەزیری تەندروستیى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە کونسلی گشتيی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان كرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا کونسولی گشتيی کۆریای باشوور جارێکی تر پەیوەندیيەکان و هەماهەنگيی هەردوولا و دروشمی (ئێمە دۆستی ئێوەین)ی دووپات کردەوە و جەختیکردەوە لەوەی "بەردەوام دەبن لە هاوکاریيەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان."
پاشان وەزیری تەندروستی، سوپاس و پێزانینی خۆی و وەزارەتی تەندروستی بۆ وڵاتی کۆریای باشوور دەربڕی.