Skip to the content

بەشی فریاکەوتن لە دەڤەری سەنگەسەر کرایەوە

بە ئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و د. ڕەهێل فەرەیدون، بریکاری وەزارەت و هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی تەندروستیی ناوچەکە، بە مەبەستی خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتییانی دەڤەرەکە لە بواری تەندروستییەوە، لە مەراسیمێکدا بەشی فریاکەوتن بۆ حاڵەتەکانی کتوپڕ و کۆنتڕۆلکردنی نەخۆشییەکانی فریاگوزاری و ڕووداوەکان لە شارەدێی سەنگەسەر کرایەوە.

شایانی باسە بودجەی تەرخانکراوی پرۆژەكە و پێداویستییەکانی لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەرین دابین کراوە.