Skip to the content

هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمار نەکراوە

هاوڵاتییەکی عەرەب کە دانیشتووی شاری بەغدایە، دوای ئەوەی بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی، سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ناوەندیی شاری هەولێری کردووە، پزیشکان گومانی ئەوەیان لێ کردووە کە نیشانەکانی نەخۆشی تای خوێنبەربوونی هەبێت، بۆیە ڕاستەوخۆ پشکنینی بۆ ئەنجام دەدەن، بەڵام تا ئێستا ئەنجامی پشکنینەکە دەرنەچووە و نەخۆشەکە لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە و دۆخی تەندروستی جێگیرە.

وەزارەتی تەندروستی