بەڕێوهبەری گشتيی تەندروستيی كۆیە دەست بەكار بوو

ڕۆژى سێشهممه ١٥ى نيسانى ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و بریکاری وەزارەت و قائمقامی قەزای کۆیە و بەڕێوەبەری گشتيی کاروباری تەندروستی، مەراسیمی دەستبەکاربوونی محەمەد فەرمان، بەڕێوەبەری گشتيی نوێی تەندروستيی کۆیە بەڕێوەچوو.
وەزیری تەندروستی وێڕای پیرۆزبایی و دەربڕینی پاڵپشتی و پشتگیری، لەپێناو خزمەتکردنی هاووڵاتيیانی شاری کۆیە و بەرژەوەنديی گشتی و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاريی تەندروستی و پزیشکی لەو دەڤەره، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، هاوکات ڕێز و سوپاس و دەستخۆشی لە کامەران عهباس، بەڕێوەبەری گشتيی پێشووی تەندروستيی کۆیە دووپات کردەوە و هیوای لەشساغی و تەمەندرێژی بۆ خواست.