سێیەمین کۆنفرانسی پزیشکیی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر، مەراسیمی کردنەوەی سێیەمین کۆنفرانسی پزیشکیی کوردستان (Medical Kurdistan) لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، کە ماوەی دوو ڕۆژی خایاند.
شایانی باسە ژمارەیەکی زۆری میوانان و لایەنی پەیوەندیدار لە بواری پسپۆڕیی پزیشکی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و دەرەوە لە کۆنفرانسەکەدا بەشدارییان کرد، بۆ تاووتوێکردنی ڕەوشی زانستی پزیشکی و توێژینەوەکان لە هەرێمی کوردستان.