قەڵغانی ڕێزلێنان پێشكهشى پزیشكانی خانەنشینكراو كرا

ڕۆژی شەممە ٢٢ـی شوبات ٢٠٢٥، لە مەراسیمێكدا بە ئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و بریكاری وەزارەت و بەڕێوهبەری گشتيی تەندروستيی سلێمانی و چەندین كەسایەتی و پزیشكی بە ئەزموون و ئەندامانی بۆردی سەندیکای پزیشکان، مەراسیمی پێشكەشكردنی قەڵغانی ڕێزلێنانی لقی سلێمانيی سەندیكای پزیشكان، بە پزیشكانی خانەنشینكراوی ئهو شاره و دەوروبەرهكهى بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەكەدا هەر یەك لە وەزیری تەندروستی، پارێزگاری سلێمانی و نەقیبی سەندیکای پزیشکان گوتەیان پێشكەش كرد و تیشكیان خستە سەر ڕۆڵی گرنگی ئەو پزیشكانهى كە خانەنشین كراون، خزمەتێكی زۆریان كردووە و ڕۆلێكی بەرچاویان هەبووە لە بەرەوپێشبردنی كەرتی تەندروستی.
لە كۆتایيی مەراسیمەكەدا لەپای ئەو خزمەت و تێكۆشانە بێوچانەی چهندان ساڵه پێشكهشى كەرتی تەندروستی و هاووڵاتیيانى دهكهن، قەڵغانی ڕێزلێنانی لقی سلێمانيی سەندیكای پزیشكان پێشكەشی ئەو پزیشكە خانەنشینكراوانە كرا.