وەزارەتی تەندروستی پڕوپاگەندەیەکی ناو سۆشیاڵمیدیا ڕەتدەکاتەوە

دواى بڵاوبوونهوهى دهنگۆى گيانلهدهستدانى هاووڵاتييهك به ژيريى دهستكرد، وهزارهتى تهندروستيى حكومهتى ههرێمى كوردستان بهدواداچوونى بۆ بابەتەكە كرد و زانیاريی تەواوی لە كەسە نزیكەكانی كۆچكردوو و نەخۆشخانە وەرگرت. دەرەنجام گەیشتن بەو ڕاستییەی کە ئەم هەواڵە ڕاست نییە؛ بەداخەوە چەندین ڕاگەیاندن و پەیجی سۆشیاڵمیدیا بەبێ گەڕانەوە بۆ لایەنی فەرمی، کە وەزارەتی تەندروستیيە، ههواڵهكهيان بڵاو كردووهتەوە.
لێرەدا بە پێویستی دەزانین دوو پەیام بۆ بەرژەوەنديی گشتی بخەینە ڕوو:
یەکەم/ پێویستە هاووڵاتیيان هیچ دەرمانێك یان پێداویستييهكى پزیشکی بەبێ ڕاوێژی پزیشكی چارەسەر و شوێنی فەرمی نەبێت، بەكاری نەهێنن و گوێ لە هیچ ڕیکلامێکی ئۆنڵاین و سۆشیاڵمیدیا نەگرن.
دووەم/ ڕاگەیاندنەکان و پەیجەکانی سۆشیاڵمیدیا پێویستە لەگەڵ لایەنی فەرمی، بەدواداچوون بکەن پێش بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە.
لەڕووی پزیشکییەوە ئامرازی زیرەکيی دەستکرد بەبێ پشکنینی پزیشکی و بینین و ڕاوێژی پزیشکی چارەسەر، هەڵەی پزیشکی لێ دەکەوێتەوە.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستيى حکومەتی هەرێمی کوردستان