کۆنفرانسی "نەخۆشیيەکان و نەشتەرگەريی دڵ" له شارى ههولێر بەڕێوەچوو

به چاودێری و ئامادەبوونی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر و پزیشکانی پسپۆڕی دڵ و سینگ لە کوردستان و عێراق و دەرەوەی وڵات، کۆنفرانسی "نەخۆشییەکان و نەشتەرگەريی دڵ" لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
لە گوتارێکدا وەزیری تەندروستی گرنگيی پسپۆڕی دڵ و خۆپارێزی و چارەسەری نەخۆشییەکانی دڵى بەوردی باس کرد و سوپاسی پزیشکان کارمەندانی پسپۆڕی ناوبراو و ڕێکخەرانی کرد بۆ ئەم کۆنفرانسە گرنگە، دواتر وەزیری تەندروستی پێشانگهیەکی دەرمان و پێداویستيی پزیشکيی تایبەت بە نەخۆشیيەکانی دڵ و دانانی شەبەکە و باڵۆنی لە کۆنفرانسەکەدا کردەوە.