وەزیری تەندروستى پێشوازى له سه‌رپه‌رشتيارى دەزگه‌ی خێرخوازيی نانەکەلی كرد

ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی ئاداری ٢٠٢٥، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، پێشوازی لە دكتۆر کامه‌ران ئيسماعیل نانەکەلی، سەرپەرشتیاری دەزگه‌ی خێرخوازيی نانەکەلی كرد.
له به‌رانبه‌ر به‌رده‌وامبوونى پاڵپشتييه‌كانى خانه‌واده و ده‌زگه‌ى خێرخوازيى نانه‌كه‌لى له نه‌خۆشخانه‌ى (نانه‌كه‌لى) و نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه، وه‌زيرى ته‌ندروستى سوپاس و دەستخۆشی گەرمی لێ كردن.
شايانى باسه دەزگه‌ی خێرخوازيی نانەکەلی، لەگەڵ نەخۆشخانەی نانەکەلی بۆ نەخۆشیيەکانی خوێن و شێرپەنجە و نەخۆشانی هیمۆفیلیا لە شاری هەولێر، لەسەر ئەستۆی خانەوادەى ناوبراوه‌وه پێداويستييه‌كانيان بۆ دابين ده‌كرێت.