Skip to the content

وەزیری تەندروستی پێشوازی لە شاندێکی سەربازيی ئەڵمانيا كرد

ڕۆژى یەکشه‌ممه‌ ٢ى ئادارى ٢٠٢٥، شووبات، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستيی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و بەڕێوەبەرانی گشتيی دیوانی وەزاره‌ت و لیوا هۆشمه‌نەد حەیدەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرەى وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، پێشوازیيان كرد لە فەرماندەی هێزەکانی سەربازيی ئەڵمانی لە هەرێمی کوردستان و جێگر و تیمی پزیشکيی یاوەریان.
لە کۆبوونەوەیەکدا بە مەبەستی ئاڵوگۆڕی شارەزایی و خزمەتگوزاريی تەندروستی و دروستکردنی پەیوەنديی زیاتر لەگەڵ دامودەزگه‌کانی تەندروستی و تیمی ناوبراو و چەندین پرۆگرامی پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی ئاستی تواناکان و هەماهەنگی و پتەوکردنی پەیوەندییەکان و دابینکردنی هاوکاریيەکانی پزیشکی گفتوگۆ کرا.