وەزیری تەندروستی پێشوازی لە کونسولی گشتيی کۆماری ئیسلاميی ئێران کرد

ڕۆژى یەکشهممه ٢ى ئادارى ٢٠٢٥، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، به ئامادهبوونى بەڕێوەبەرانی گشتيی دیوانی وەزارهت، پێشوازی لە نەسروڵڵا ڕەشنوودی، کونسلی گشتيی کۆماری ئیسلاميی ئێران له ههرێمى كوردستان كرد.
کونسلی گشتيی کۆماری ئیسلاميی ئێران ئاماژەی بە گرنگيی بەردەوامبوونی پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دا و خواستی وڵاتەکەشی بۆ برەودان بەو پەیوەندیيانە لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە. هەروەها ڕەوشی خزمەتگوزاریيەکانی تەندروستی و ڕێکارەکانی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی، بۆ بەرهەمەکانی ئێران و بەشداربوونی بابەتەکانی ئێران لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە وردی تاووتوێ کرا و جێگای ستایش و دەستخۆشی بوو لەلایەن شاندی ناوبراو.
وەزیری تەندروستی سوپاسی سەردانی ناوبراوى کرد و جەختی لە بەردەوامی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی کردەوە.