Skip to the content

حەوتەمین کۆنفرانسی نەخۆشییەکانی منداڵان بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر، حەوتەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی نەخۆشییەکانی منداڵان، بە هەماهەنگی و هاوبەشی وەزارەتی تەندوستی و کۆمەڵەی پزیشکانی منداڵانی کوردستان و پەیوەنداران لە بواری پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و دەرەوەی وڵات، بۆ تاووتوێکردنی ڕەوشی زانستیی پزیشکیی منداڵان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.