Skip to the content

وەزارەتی تەندروستی هەڵمەتێکی هۆشیاریی لەسەر نەخۆشیی ئایدز و ئاوەڵەی مەیموون ئەنجام دەدات

بەشی نەخۆشییە گوازراوەكان لە وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، هەڵمەتی هۆشیاری و پەروەردەی لەسەر ڤایرۆسی ئایدز و ئاوەڵەی مەیموون (MPOX)، لە شاری هەولێر جێبەجێ کرد.
هەڵمەتەکە بۆ ماوەی دە ڕۆژە و لە ١٨ی ئایار، دەستی پێكردووە و بەردەوامە، لە (پاركی سامی عەبدولرەحمان و فاملی مۆڵ) لە كاتژمێر پێنج تا هەشتی ئێوارەیە؛ تیایدا هاووڵاتییان هۆشیار دەكرێنەوە و تیشک دەخرێنە سەر ڕێگاکانی گواستنەوەی ئەو دوو ڤایرۆسە و ئامرازەکانی خۆپاراستن و هاندانی خۆبەخشانە بۆ خۆپشکنین.
وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەكان، بەردەوام لە ڕێگەی تیمەكانییەوە هاووڵاتییان هۆشیار دەكاتەوە و هانی گرتنەبەری ڕێكارەكانی خۆپارێزی دەدات.