بڵاوکراوەکان
ڕێنمانیی تەندروستی
هاوڵاتى به‌ڕێز
به‌وپێیه‌ى جگه‌ره نزیكه‌ى چوار هه‌زار ماده‌ى كیمیایی تیایه كه چوارسه‌دیان ماده‌ى ژه‌هراویین و زیانیان بۆ ته‌ندروستى مرۆڤ هه‌یه، بۆیه ساڵانه پێنج ملیۆن كه‌س ده‌كاته قوربانیی .بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كێك نه‌بیت له‌و قوربانیانه، له جگه‌ره دوور به
جگه‌ره‌كێشان یه‌كێكه له هۆكاره‌كانى به‌رزبونه‌وه‌ى فشارى خوێن، هه‌روه‌ها رۆڵی هه‌یه له زیادبونى رێژه‌ى كۆلیسترۆلأ، واتا "چه‌وری خوێن".
كه‌واتا دووركه‌وه له جگه‌ره، بۆ ئه‌وه‌ى نزیك بیت له ته‌ندروستى و ژیان.
ماده‌ى نیكۆتین، له گرنگترین پێكهاته‌كانى جگه‌ره‌یه، ئه‌م ماده‌یه هۆكاره بۆ ئاڵوده بوون و هاوشێوه‌ى ماده هۆشبه‌ره‌كانى وه‌كو "تریاك" و "كۆكاین".بۆ دوور بوون له ئاڵوده‌بوون، له‌جگه‌ره دوور به
به‌پێی زانیاریه‌كانى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى، ٨٠ بۆ ٩٠%ى هۆكاره‌كانى تووشبون به شیرپه‌نجه‌ى سییه‌كان، به‌هۆی كێشانى جگه‌ره‌وه‌یه.
كه‌واتا دووركه‌وه له جگه‌ره، بۆ ئه‌وه‌ى نزیك بیت له ته‌ندروستى و ژیان.
سه‌رباری ئه‌وه‌ى بۆنى ناوده‌م و هه‌ناسه ناخۆش ده‌كات، جگه‌ره زهردبونهوهى ددان و تووشبونى ئازارى لێده‌كه‌وێته‌وه. هۆكارێكى سه‌ره‌كیشه بۆ لاوازبوونى به‌رگى ددان و كلۆر بوونى.
كه‌واتا دووركه‌وه له جگه‌ره، بۆ ئه‌وه‌ى نزیك بیت له ته‌ندروستى و ژیان.
هاووڵاتی خۆشه‌ویست بۆ خۆپاراستن له نه‌خۆشی كۆلێرا
- ده‌سته‌كانت به‌ئاو و سابون جوان بشۆ پێش ئاماده‌كردنی خواردن ، پێش نان خواردن وه دوای ده‌رچوون له ئاوده‌ست.
- خواردن به‌باشی بكوڵێنه
- خواردنی هه‌ڵگیراو جوان گه‌رم بكه‌وه پێش خواردنی.
- ئاوی پاك (دواى كوڵاندن و ساردبونه‌وه‌ى) به‌كاربهێنه بۆ خواردنه‌وه،بۆ چێشت لێنان و شۆردنه‌وه‌ی سه‌وزه و میوه.
- ئه‌گه‌ر دڵنیانه‌بوویت له پاكی ئاو ئه‌وا ئاوه‌كه بكوڵێنه بۆ ماوه‌ی (٥) خولهك یان كلوری تێبكه بۆ پاككردنه‌وه‌ی
- دوور كه‌وه له خواردنی خواردن و خواردنه‌وه‌ی سه‌ردانه‌پۆشراو یان داندراو له سه‌ر شۆسته‌كان.
- له چێشتخانه‌كان سه‌وزه مه‌خۆ و ماستاوى قوتونهكراو مه‌خۆوه ، ئاوی بوتڵ به‌كاربهێنه.
- له‌كاتی توشبوونت به سكچوون به‌زووترین كات سه‌ردانی پزیشك بكه
- قاڵبی به‌فر به‌كارمه‌هێنه بۆساردكردنهوه.
- مه‌له‌كردن له‌مه‌له‌وانگه گشتیه‌كان مه‌ترسى تووشبوونى هه‌یه به‌نه‌خۆشى كۆلێرا،
دووركه‌وه لێى.
پاڵپشـت بهیاسـای ته‌ندروســتی گشـتی ژماره ( ٨٩)ی ساڵی ( ١٩٨١ ) مــاددهى (٤٨) / به‌شی سێیه‌م / قـــهڵاچــۆكردنی نهخۆشیهگوازراوهكان ,وه به‌مه‌به‌ستی پێشگیری و كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كه‌می به‌رگری له‌ش / ئه‌یدز بڕیارماندا به‌ده‌ركردنی ئه‌م ڕێنماییانه :
مادده (١)
• بڕگه‌ى یه‌كه‌م:
هه‌موو هاووڵاتیه‌كی عێراقی ئه‌گه‌ر ماوه‌ى مانه‌وه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى عێراق له (٩٠) نه‌وه‌ت رۆژ زیاتر بوو كه دێته ناو هه‌رێمی كوردستانی عیراق پێویسته سه‌ردانی سه‌نته‌ری پشكنینی نه‌خۆشی كه‌می به‌رگری له‌ش/ئه‌یدز بكات له‌پارێزگاكانی هه‌رێم (پاراستنی ته‌ندروستی ) و پێویسته لایهنهپهیوهنددارهكان له خاڵه سنووریه‌كان و فرۆكه‌خانه‌كان ئاگاداری شاندكراوی عێراقی بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ى (١٠) رۆژدا سه‌ردانی سه‌نته‌ری پشكنینی نه‌خۆشی كه‌می به‌رگری له‌ش/ئه‌یدز بكات بۆ ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ چه‌سپاندنی بارهكهى.
• بڕگه‌ى دووه‌م :
سه‌باره‌ت به شاندی بیانی :
پشت ده‌به‌سترێت به‌و به‌ڵگه‌نامه ته‌ندروستیه فه‌رمیانه‌ى كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراقه‌وه نێردراون كهماوهكهى له (٣٠) سى رۆژ تێپه‌ڕ نه‌بووبێت و تیایدا بسه‌لمێنرێت كه شاندى بیانى پاكه (Negative) له‌تووشبوون به ڤایرۆسى كه‌می به‌رگرى له‌ش/ئه‌یدز و پشت راست كرابێته‌وه له‌لایه‌ن بالوێزخانه یان قونسولگهرى عێراق له‌ده‌ره‌وه .
• بڕگه‌ى سێیه‌م :
شاندكراوى بیانى پشكنینى بۆ ده‌كرێت ته‌نها له‌سه‌نته‌رى پشكنینى نه‌خۆشى كه‌می به‌رگرى له‌ش/ئه‌یدز له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان (پاراستنی ته‌ندروستی) ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ى ته‌ندروستى باوه‌ڕ پێكراوى پێ نه‌بوو وه‌ك له‌برگه‌ى دووه‌م.
• بڕگه‌ى چواره‌م :
پشت نابه‌سترێت بهبڕوانامهى پزیشكى ئه‌و ووڵاتانه‌ى كه نه‌خۆشیه‌كه تیایاندا نیشته‌جێیه به‌شێویه‌كى زۆر بڵاو،بۆ ئه‌مه‌ش پشت ده‌به‌سترێت به دوایین راپۆرتی رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى كه ڕیزبه‌ندی ولاته‌كانی تێدا ده‌ست نیشان ده‌كرێت .
مادده‌ى (٢)
لایهنهپهیوهنددارهكان له فرۆكه‌خانه‌كان و خاڵهسنووریهكان هه‌ڵده‌ستن به مۆركردنى پاسه‌پۆرتى شاندى بیانى بهمۆرێكی تایبه‌ت به‌مانه‌وه و ئاگاداركردنه‌وه‌ى شاندكراو بۆ سه‌ردانیكردنى سه‌نته‌رى پشكنینى نه‌خۆشى كه‌می به‌رگرى له‌ش/ئه‌یدز ئه‌گه‌ر ماوه‌ى مانه‌وه‌ى له (10) ده رۆژ تێپه‌ڕى كرد (به‌پێى مۆره تایبه‌تیه‌كه).
مادده‌ى (٣)
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی نشینگه له‌پارێزگاكانی هه‌رێم و لایهنهپهیوهنددارهكان له خاڵه سنوریه‌كان و فرۆكه‌خانه‌كان پێویسته ڕێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ دڵنیابوون له ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ ئهوكهسانهى كه دهچنهدهرهوهى وولات و ئه‌وانه‌ى مادده‌ى (١) برگه‌ى(١ , ٢ ) و مادده‌ى (٢) ش ده‌یانگرێته‌وه , به تێبینی كردنی بوونی مۆری سه‌نته‌ری پشكنین بهپاسهپۆرتهكهیانهوه كه به‌رواری پشكنینه‌كه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت , ئه‌گه‌ر تێبینی ئه‌وه‌كرا كه پشكنینه‌كه‌ى ئه‌نجام نه‌داوه ئه‌وا ڕه‌وانه‌ى بنكه‌ى ته‌ندروستی خاڵی سنووری یان فرۆكه‌خانه‌كان ده‌كرێت بۆ پشكنین.
مادده‌ى (٤)
• بڕگه‌ى یه‌كه‌م :
سه‌رپێچیكارانی مادده‌ى (٣) دوای وه‌رگرتنی نموونه‌ى خوێن لێیان سزا ده‌درێت به‌بڕى( ٥٠٠٠٠) په‌نجا هه‌زار دینارى عێراقى ئه‌گه‌ر هاووڵاتى عێراقى بێت وه ١٢٥ سه‌د و بیست و پێنج یۆرۆ (یان هاوتاكه‌ى به دراوه‌كانی تر) ئه‌گه‌ر بیانى بێت و له‌كاتى دووباره‌كردنه‌وه‌ى سه‌رپێچیه‌كه ئه‌وا سزاكه ده‌بێته دوو هێنده.
• بڕگه‌ى دووه‌م :
ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیارانی خاڵه سنووریه‌كان و فرۆكه خانه‌كانه كه سزاى برگه‌ى یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه بچه‌سپێنن و له‌كاتى پابه‌ند نه‌بوونی لایه‌نی سه‌رپێچیكار بهلهئهستۆ گرتنی بڕی پاره‌ى دیاریكراوی سزاكه , پێویسته له‌ڕێگه‌ى دادگاوه كێشه‌كه یه‌كلایی بكرێته‌وه .
• برگه‌ى سێیه‌م :
كاتیك شانده‌كه عێراق به‌جێده‌هێلێت ئه‌نجامی پشكنین و بروانامهكهشی كه خاوێنی له ئه‌یدز ده‌رده‌خات كاری پێناكرێت
• برگه‌ى چواره‌م :
هه‌ر (٩٠)نه‌وه‌ت رۆژ جارێك پشكنینی وهختاو وه‌ختی بۆ شانده عیراقی و بیانیه هاتوچۆكارهكانى هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت , مه‌به‌ستیش لههاتووچۆكار ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌وا به‌لایه‌نی كه‌می له‌ماوه‌ى (٩٠) رۆژدا دووجار گه‌شت ده‌كه‌ن.
• بڕگه‌ى پێنجه‌م :
دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌هه‌رێمی كوردستان كاری خۆپارێزی پێویست ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئاگاداری شانده‌كه و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی نشینگه و پاسه‌پۆرت له‌پارێزگاكانی هه‌رێم ده‌كه‌نه‌وه له‌ئه‌نجامی پشكنینه‌كه ئه‌گه‌ر هاتوو پۆزه‌تیڤ بوو له ماوه‌ى پێنج رۆژ له ده‌رچوونی ئه‌نجامه‌كه.
• بڕگه‌ى شه‌شه‌م :
ئه‌و شاندانه‌ى كه بانگ كراون بهداخوازینامهى فه‌رمی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ئه‌و رێكخراوه نێو دهولهتیانهى كه‌له كوردستان و عێراق كارده‌كه‌ن , ئه‌گه‌ر هاتوو مانه‌وه‌كه‌یان له (١٥) رۆژ كه‌متربوو پشكنینی ئه‌یدزیان بۆ ناكرێت , داخوازینامهكهشیان به‌نووسراوێكی فه‌رمی پشتگیری كرابێت له‌لایه‌نی حكومی یان رێكخراوه نێوده‌وله‌تیه داخوازیكارهكهوه.
مادده‌ى (٥)
وزارهتى ته‌ندروستى تێچووى پشكنین بۆ ڤایرۆسى كه‌می به‌رگرى له‌ش/ئه‌یدز دیارى ده‌كات به‌م شێوه‌یه:
٣٠٠٠ سێ هه‌زار دینارى عێراقى بۆ هاووڵاتیانى عێراقى و قوتابیانى نیشته‌جێى هه‌رێم.
٣١٥٠٠ سى و یه‌ك هه‌زارو پێنج سه‌د دینار بۆ بیانیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی پشكنینه‌كانی (HIV + HBV + HCV )بۆی.
مادده‌ى(٦):
دابه‌شكردنى ئه‌و داهاته‌ى كه له‌ئه‌نجامى پشكنین بۆ ڤایرۆسى كه‌می به‌رگرى له‌ش/ئه‌یدز ده‌ست ده‌كه‌وێت، به‌م شێوه‌ى خواره‌وه ده‌بێت:
- ٤٠٪ بۆ گه‌شه‌پێدان.
- ٤٠٪هاندان بۆ كارمه‌ندانی یه‌كه‌كانی ته‌ندروستی و تاقیگه‌ى شاندكراوهكان.
- ٢٠٪ داهاتی كۆتایی بۆ حكومه‌ت.
مادده‌ى) :٧)
• بڕگه‌ى یه‌كه‌م:
ئه‌مانه‌ى خواره‌وه له پشكنین ده‌به‌خشرێن.
- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
- سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ى.
- سه‌رۆكى په‌رله‌مان و جێگره‌كه‌ى و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان
- وه‌زیره‌كان و ئه‌وانه‌ى به پله‌ى وه‌زیرن.
- بریكاری وه‌زیره‌كان و به‌رێوه‌به‌ره‌گشتیه‌كان و ئه‌وانه‌ى پله‌ى تایبه‌تیان هه‌یه
- هه‌موو باڵوێزه‌كان و ئه‌ندامانی نوێنه‌ره دیبلۆماسی و قونسولگهریهكان و ئه‌وانه‌ى به پاسه‌پۆرتی دبلۆماسی كارده‌كه‌ن له رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌هه‌رێم
- هه‌موو حاجیه موسولمانهكانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و بیانیه‌كان پشكنینی ئه‌یدزیان بۆ ناكرێت
• بڕگه‌ى دووه‌م:
ئه‌و ته‌مه‌نانه‌ى خواره‌وه‌ش له‌شانده‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و بیانیه‌كان پشكنینی ئه‌یدزیان بۆ ناكرێت:
- ئه‌و شانده نێرینهیهى كه‌وا ته‌مه‌نی له (٦٠) ساڵ زیاتره.
- ئه‌و شانده مێینهیهى كه‌وا ته‌مه‌نی له (٥٠) ساڵ زیاتره.
- ئه‌و مناڵانه‌ى كه‌وا ته‌مه‌نیان له (١٤) ساڵ كه‌متره (نێر و مێ).
دیاریكردنی ته‌مه‌ن ته‌نیا له‌سه‌ر بنچینه‌ى ساڵه.
• بڕگه‌ى سێیه‌م :
ده‌كرێت پشكنینی كه‌می به‌رگری له‌ش/ئه‌یدز بۆ هه‌موو كه‌سێك بكرێت كه له‌وانه‌یه مه‌ترسی گه‌وره دروست بكه‌ن له‌سه‌ر ته‌نینه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌كه ئه‌مانه‌ش رێنماییه‌كانی سه‌ره‌وه نایان گرێته‌وه و پێویسته خوێنیان لێ وه‌ربگیریت له‌بنكه‌ى ته‌ندروستی هاتنه ناوه‌وه‌ى سنووری به‌مه‌به‌ستی پشكنین.
مادده‌ى (٨) :
• برگه‌ى یه‌كه‌م:
وه‌زیرى ته‌ندروستى بۆى هه‌یه چاو به‌و سزایانه‌دا بخشێنێته‌وه كه له‌و یاسایه‌دا هاتوون.
• برگه‌ى دووه‌م:
ته‌نیا وه‌زیری ته‌ندروستی له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی بواردنی كه‌سێكی له‌و پشكنینانهو پێداچوونه‌وه‌ى ئه‌و رێنماییانه هه‌یه .