Skip to the content

هەواڵەکان

ڕاگەیانراوی هاوبەشی نێوان وەزارەتی ناوخۆی فیدڕاڵ و هەرێمی كوردستان سەبارەت بە هێرشەكانی سەر هەولێر

هێرشە مەترسیدارەكانی سەر هەولێر و ناوچەكانی تر دەكەوێتە چوارچێوەی هێرشە دوژمنكارییە ڕێكخراوەكان كە ئاسایشی عێراق و هەرێمی كوردستان بە ئامانج دەگرن و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی تێكدەدەن و هەوڵێكە بۆ چاندنی تۆوی ئاژاوەگێڕی و تێكەڵكردنی كارتەكان.

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان

دوای لێکۆڵینەوە و بەداواداچوونی دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ هۆکاری تەقینەوەی ئەمشەوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لە ئەنجامدا دەرکەوت، هێرشەکە بە ڕێگەی درۆنی TNT کراو بووە و ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لە ناو فڕۆکەخانە.

رێبەر ئەحمەد: خزمەتگوزارییەکانی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان بە ئەلیکترۆنی پێشکەش دەکرێن

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، بۆ لەمەودوا مۆڵەتی شۆفێری هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان زمانی کوردی و عەرەبی لەسەر دەبێت و بە قەبارەیەکی بچوکتر و دیزاینێکی جوانتر دروست دەکرێت.