٧٤ ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوە بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان دابین كران
هەولێر، هەرێمی کوردستان، (GOV.KRD)- بە ڕەزامەندیی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ٧٤ ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه، بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان دابین كران و ڕاده‌ستی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كران.
لەو دابینكردنەدا ڕەچاوی كوالیتیی ئۆتۆمبێله دابینكراوەكان كراوە، بەشێوەیەك كە مۆدێلیان به‌رز و پێشكه‌وتوون و توانای جڵەوكردنی دەستبەجێی هه‌ر ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یان هه‌یه، جا ئەو ڕووداوانە لە هەر بارودۆخێكی جوگرافیدا بن، وەكوو ناوچه شاخاوییه‌كان یان شوێنە سەخت و تەنگەبەرەكان.
پڕۆسەی ڕادەستكردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە لە ٢١ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢، له باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی پۆلیسی هه‌رێمی كوردستان، به ئاماده‌بوونی دكتۆر هێمن میرانی، به‌رێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و لیوا تاریق ئه‌حمه‌د ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوبه‌ری به‌رگریی شارستانیی پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو.
لەگەڵ فراوانبوونی شارەكانی هەرێمی كوردستان و زیادبوونی دانیشتووان، مەترسییەكانی ئاگركەوتنەوە و پێویستییەكانی فریاكەوتن زیاددەكەن و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش خواستییەتی هەمیشە تواناكانی بەرگریی شارستانی بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی نوێبكاتەوە.