Skip to the content

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- شەوی ١٣/١٢-٣-٢٠٢٢. پاش کاتژمێر یەکی بەرەبەیانى ،١٢ مووشەکی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەکانی دەرەوەی عیراق, لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کۆنسولخانەی ئەمەریکی لە هەولێر کران وناوچە سڤیل نشینەکانی نزیک بارەگای کەناڵی کوردستان ٢٤ و دەوروبەری بەر هێرشەکە کەوتن، دەرئەنجام زەرەر وزیانی ماددی بەر باڵەخانە وخانووەکانی ئەو ناوچەیە کەوتووە وخۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە وتەنیا هاووڵاتییەک بە سووکی بریندار بووە وهیوای سەلامەتی و چاکبوونەوەی خێرای بۆ دەخوازین.
دەزگاکانی پۆلیس وئاسایش دەستیان بە لێکۆلینەوەکان کردووە و دواتر ڕای گشتی لە ئەنجامەکان ئاگادار دەکەینەوە.
لە کاتێکدا ئەم هێڕشە ترسنۆکانەیە شەرمەزار دەکەین، ھاووڵاتییانی خۆشەویستی پایتەخت و خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە هەولێر ئارامە وهەر بە ئارامی دەمێنێتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

١٣-٣-٢٠٢٢