هەرێمی کوردستان و بەریتانیا هەماهەنگ دەبن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان
ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تۆم توگنهات، وەزیری ئاسایشی بەریتانیا "لێکتێگەشتنی هاوبەش"یان لەبارەی هەماهەنگی و هاوکاری و ڕاهێنان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان لە نێوان هەردوو حکومەتدا واژووکرد.
ئەم یاداشتە بەشێکە لە پەیوەندی گرنگ و بەردەوامی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا بۆ پێکەوەکارکردن لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان کە سنوورە نیشتمانییەکان دەبەزێنن و هەڕەشە لە سەر هاونیشتیمانیان دروست دەکەن.
ئەو یاداشتە نەخشە ڕێگایەک بۆ پێکەوەکارکردن دادەنێت بۆ باشترکردنی سەلامەتی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی هاووڵاتیانی هەردوولا و پێکەوە کاردەکەن بۆ ئاڵوگۆڕی شارەزایی و بونیاتی تواناسازی، بە پشت بەستن و پابەندبوون بە مافەکانی مرۆڤ و ستاندەردە نێودەوڵەتییە هاوبەشەکان لەئاستێکی فراوانتر.