لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تیمەکانی گەڕان و رزگارکردن و فریاگوزاری بەرەو تورکیا بەڕێکەوتن
بە فەرمانی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێزدار مەسروور بارزانی، بە ئامادەبوونی بەڕێزان وەزیری ناوخۆ و تەندروستی و پارێزگای دهۆک و سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆ و بەرپرسانی دیکەی حکومەت، چەند تیمێکی ڕاهێنراوی گەڕان و رزگارکردن لە ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەکان و بەرگری شارستانی وەزارەتی ناوخۆ لە گەڵ ژمارەیەکی زۆری دکتۆر و ئەمبوڵانس لە وەزارەتی تەندروستی بۆ خزمەتی فریاگوزاری تەندروستی و تیمەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی و مانگی سووری عێراقی رەوانەی تورکیا کران تا بەهانای لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی بەرەبەیانی دووشەممە ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ بچن. لە وتەیەکی بۆ کەناڵەکانی میدیا، بەڕێز ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ باسی لە پێکهاتەی تیمەکان کرد و ئامادەیی حکومەتی کوردستانی بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوان دووپات کردەوە.
راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان