Skip to the content

چالاککردنی بەڕێوەبەرایەتی و بەشەکانی بەدواداچوون

بەمەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی کاروباری خەڵک و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییەکان بە خێرایی و دروستی و پتەوکردنی پێکەوەکارکردن لە نێوان دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوخۆ، پێش نیوەڕۆی دوو شەممە ١٠ی تەمووزی ٢٠٢٣، لە دیوانی وەزارەت بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی دیوان و ئامادەبوونی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی هەماهەنگی و بەدواداچوون و بەرپرسی بەشی بەدواداچوون، کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی و بەش و هۆبەکانی بەدواداچوون لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەچوو.
ئامانجی کۆبوونەوە بریتی بوو لە باشتر و چالاکانەتر مامەڵەکردنی بەرپرسانی بەدواداچوونە لەگەڵ پڕۆژەکان و یاسا و پەیڕەو و ڕێنمایی و بەیان و گشتاندنەکانی حکومەت بەگشتی و وەزارەتی ناوخۆ بە تایبەت بوو. کۆبوونەوە لەسەر کۆمەڵێک میکانیزم ڕێکەوت تا لەمەولا ئەو دامەزراوانە باشتر کاروبارەکانی خەڵک بەڕێوە ببەن.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٠ی٧ی٢٠٢٣