به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيى پەیمانگەی پەرەپێدان خولی "سەرکردایەتیی نایاب لە بواری پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری" بەڕێوە دەبات
ڕۆژی ٢٦ـی تشرينى دووه‌مـی ٢٠٢٤، به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيى پەیمانگەی پەرەپێدانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، کۆتایی بە دوو خولی ڕاهێنان هێنا. ئەو دوو خولە لەژێر ناونیشانی (سەرکردایەتيی خزمەتکارانەی نایاب)، بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی پەروەردەی نێودەوڵەتی (ILC) و کۆمپانیای(HGC) بەڕێوە چوون.
ئامانج لە کردنەوەی خولەکان بەرزکردنەوەی ئاستی پیشەیی، پەرەپێدانی توانا، شارەزایيی ئەفسەران و فەرمانبەرانی وەزارەتی ناوخۆیە.
لەو دوو خولەدا بە کردەوە کار لەسەر پەرەپێدانی توانای سەرکردایەتيی تاک کرا و لە کۆتاييی خولەکەشدا بڕوانامە بەسەر بەشداربووان دابەش کرا.