Skip to the content

ئاگادارییەک دەربارەی سیستمی مۆڵەتی شوفێری

بە مەبەستی نوێکردنەوە (Update)کردنی سیستمی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کە دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی هەندێ وردە کێشەی تەکنیکی و خێراترکردنی کاروباری هاووڵاتیان، داوا لە هاووڵاتیانی ئازیز دەکەین کە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٤/١/٢٠٢٤، سەردانی بەشی مۆڵەت نەکەن، چونکە ئەو ڕۆژە بە تەواوی بۆ نوێکردنەوەی سیستم تەرخان دەکرێت.
هەروەها ڕۆژی دواتر کە دەکاتە پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٥/١/٢٠٢٤، ئەوانەی لە دەرەوەی شارەکان دێن، تکایە بۆ هەفتەی داهاتوو کارەکانتان ڕابگرن نەبادا نوێکردنەوەی سیستمەکە پێویستیی بە کاتی زیاتر هەبێت. تیمەکانمان هەموو هەوڵەکانیان دەخەنە گەڕ کە ڕۆژی پێنجشەممە کاروباری خەڵک ئاسایی ببێتەوە.
ئەم ئاگادارکردنەوەیە ئەو هاووڵاتییانە ناگرێتەوە کە تاقیکردنەوەی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری دەکەن.