وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرپرسێکی باڵای بەریتانیاوە پێ دەگات
ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هامش فاڵکنەر، پەرلەمانتار و وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و باکووری ئەفریقیا پێ گەیشت.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بابەتە گرنگ و هەستیارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، بە تایبەت هەڵوەستە لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی نوێی فیدڕاڵ کرا، هەروەها باس لە دوایین هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کرا.
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پەیوەندیی دووقۆڵی و هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوو حکومەتی کوردستان و حکومەتی بەریتانیا لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی و تاوانە ڕێکخراوەکان هەڵوەستەی لەسەر کرا.