ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتيی ڤيزاوه

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٠ى شوباتى ٢٠٢٥، هەندێك دەنگۆ و هه‌واڵى ناڕاست له‌بارەی گۆڕانی ڕێوشوێنەکانی وەرگرتنی ڤيزاوه بڵاوبوونه‌تەوە. بهڕێوهبهرايهتيى ڤيزا لهديوانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕايدهگهيهنێت ئه‌و دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستی و هیچ بنەمایەکیان نیە، به‌ڵكوو میوان و گەشتیاران دەتوانن وەکوو جاران لەڕێی بەکارهێنانی پۆرتاڵی سەردان (www.visit.gov.krd) یان داواکاريی تایبەته‌وه، داوای ڤيزای کوردستان بکەن، هاووڵاتیيانی وڵاتانی لیستی Aيش وەکوو جاران دەتوانن لە کاتی گەیشتن لە فڕۆکەخانە و دەروازە نێودەوڵەتیيەکانهوه ڤيزا وەربگرن.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
٢٠ى شوباتى ٢٠٢٥