کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگيی قەیرانەکان بەڕێوەچوو

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ى شوباتى ٢٠٢٥، بە سەرپەرشتيی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان و ئەندامانی ئەنجومەنى وهزارهت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگيی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا تیشك خرایە سەر کار و چالاکییەکانی ساڵی ڕابردوو، ههروهها دوايین گۆڕانکاری و پێشهاتەکان و گۆڕانکارییە خێراکانی کەشوهەوا لە ناوچەکە. هەروەها ڕشتەی مەترسییە سروشتی و دەستکردەکان و بابەتی کۆچ و پێداچوونەوە بە هەنگاوەکانی قۆناغی ڕابردوو و ئامادەکاری بۆ قۆناغەکانی ئایيندە بەوردی تاووتوێ کران.