Skip to the content

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

لە چەند میدیایەکی ئەلکترۆنیی فەرمی لە ئێران، وا بڵاوکراوەتەوە کە گوایە شەوی ڕابردوو لە هەولێر بە درۆن هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی سەر بە ئیسرائیل.
هەموو ئەو هەواڵانە چەواشەکارین و دوورن لە ڕاستیيه‌وه‌. نە بنکەی ئیسرائیلی لە کوردستان هەيه‌ و نە ئۆپەراسیۆنی له‌و جۆره‌ش ئەنجام دراوه‌.
شەوی ڕابردوو درۆنێک لە ناوچەیەکی چۆلەوانی لە نزیک هەولێر کەوتووه‌تە خوارەوە. ئەم هێرشانەش لەلایەن هەندێك گرووپی سەر بە حەشدی شەعبی، بە مەبەستی ئاژاوەنانەوە ئەنجام دەدرێن و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدرالی، سنوورێک بۆ ئەم کارە تێکدەرانە دابنێن و ڕێکاری یاسایی بەرانبەر بە تاوانباران بگرنە بەر.