فۆرمێکی وەرگرتنی زانیاری ڕاگەيهندرا

وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندیيەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فۆرمێکی تایبەت بە وەرگرتنی زانیاری بۆ کارئاسانيی زياتر بۆ هاونیشتمانیيان ڕادەگەیێنن.
بەهۆی زۆری ژمارەی پەیوەندییەکان و بارزۆرى لەسەر هەردوو هێلی گەرم و پەیوەنديی بەردەوامی هاووڵاتیيان بە بەرپرسانی حکومەتەوە، تەنها دوێنێ شهممه دوو ههزار و 612 پەیوەندی لەو دوو ژمارەیەوە وەرگیراون کە ڕاگهيهندرابوون و هێڵەکان لە کارکردن بەردەوامن. تەواوی هاونیشتمانيیانمان دڵنیادەکەینەوە لە هەر شوێنێک بن، تەواوی پەیوەندیيەکان وەردەگیرێن و بەردەوام دەبین.
هاونیشتمانيی ئازیز ئەوانەی پەیوەندیتان بە هێلە گەرمەکان نەکردووە، دەتوانن زانیارییەکانتان لەم فۆرمە ڕەوانە بکەن: بۆ كردنهوهى فۆرمهكه كرته بكه
هێڵە گەرمەکانیش ئەم دوو ژمارەیەی خوارەوەن و دەتوانن زانیارییەکان لەسەر وەتسئەپی ئەم دوو هێلە گەرمە یان لە ڕێی پڕکردنەوەی فۆرمی سەرەوە ڕەوانە بکەن:
009647508035680+
009647508035681+