لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە پارێزگەی دهۆک خولێکی "ڕاهێنانی وتەبێژی" بەڕێوەچوو

ڕۆژی چوارشەمە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك و ماجد سەید سالح، جێگری پارێزگای دهۆك و کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری ڕێکخراوی سەنتەری تەکنەلۆجیا و ڕاهێنانی ئەوروپایی (ETTC)، مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی بەشداربوونی خولی وتەبێژی بەڕێوەچوو.
ئەم خولە لەلایەن پەیمانگەی پەرەپێدانی ئەمنی و کارگێڕیی وەزارەتی ناوخۆ، بە هەماهەنگیی ڕێکخراوی سەنتەری تەکنەلۆجیا و ڕاهێنانی ئەورووپایی، بۆ وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لە سنووری پارێزگەی دهۆك ڕێکخرابوو.