وەزیری ناوخۆ بەشداريی لوتکەی ئاسایشی سنوور له بهريتانيا دهكات

لەسەر بانگهێشتى فەرميی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، به ياوهرى ژمارهيهك بهرپرس له وهزارهتى ناوخۆ، بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی ئاسایشى سنوور گەیشتە بەریتانیا، کە وەزیرانی ناوخۆ و داد و بەرپرسانی ئاسایشی سنووری ژمارەیەکی زۆری وڵاتان بەشداری تێدا دەکەن.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ئاداری ٢٠٢٥، لە ڕێوڕەسمی پێشوازيی بۆنەکە، وهزيرى ناوخۆ چاوى بە ییڤیت کووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا و ژمارەیەک له وەزیر و بەرپرسانی پایەبەرزی سنوور و ئاسایشی وڵاتانی دیکە كهوت.
ههروهها ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ی ئاداری ٢٠٢٥، لوتکەی ئاسایشى سنوور بە فەرمی دەست بە کارەکانی دەکات و دوو ڕۆژ دەخایەنێت. لە رۆژی یەکەم، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کییر ستارمەر، گوتاری کردنەوەی لوتکە پێشکەش دەکات، دواتر بەرنامەکانی لوتکە دەست پێ دەكهن.
بڕیارە لە پەنێڵی یەکەمدا کە وەزیری ناوخۆی بەریتانیا سەرپەرشتی دەکات، ڕێبەر ئەحمەد یەکێکە لە پانێلیستەکان و گوتارێک پێشکەش بکات.