Skip to the content

پارێزگاری نوێی هەڵەبجە بەوەکالەت دەست بەکار بوو

دوای ئەوەی بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نوخشە ناسح وەکوو پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت داندرا، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ئاداری ٢٠٢٥، لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆوە، فەرمانی دەستبەکاربوونی پێ درا.
لە دانیشتنێکدا کە بەڕێوەبەری گشتیی دیوان ئامادەی بوو، وەزیری ناوخۆ پیرۆزبایی لە خاتوو نوخشە ناسیح کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە خزمەتکردنی شارەکە و هاووڵاتییان لەو سنوورە و داوای لێ کرد کە ببێتە نوێنەری هەموو خەڵک و جێبەجێکاری سیاسەتی حکومەتی کوردستان بۆ خزمەتی هاووڵاتییان.
وەزارەتی ناوخۆ بە ڕێزەوە لە ڕۆڵی دیاری ئازاد تۆفیق، پارێزگاری پێشووی هەڵەبجە دەڕوانێت و خزمەتەکانی بۆ شاری هەڵەبجە و نوێنەرایەتیکردنی حکومەتی کوردستان بەرز دەنرخێنێت. هیوای تەندروستی باشی لە ژیانی خانەنشینی بۆ دەخوازێت.