کۆبوونەوەی ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساته‌كان بەڕێوەچوو

ئێواره‌ى ڕۆژى سێشه‌ممه ١٣ى ئايارى ٢٠٢٥، به سه‌رپه‌رشتيى ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زيرى ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و به ئاماده‌بوونى سامان به‌رزنجى، وه‌زيرى ته‌ندروستى، بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، سەرۆکی دەستەی ژینگە و ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری گۆڕانی کەشوهەوا و وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه په‌يوه‌نداره‌كان و سه‌رجه‌م پارێزگار و سه‌رپه‌رشتيارى ئيداره سه‌ربه‌خۆكان و ئه‌ندامانى ژوورى ئۆپه‌راسيۆن بۆ به‌ڕێوه‌بردنى قه‌يران و كاره‌سات، له وه‌زاره‌تى ناوخۆ كۆبوونه‌وه‌ى ژوورى ئۆپه‌راسيۆن به‌ڕێوه‌چوو.
كۆبوونه‌وه‌كه دوو ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى له‌خۆ گرتبوو، ته‌وه‌رى يه‌كه‌م بريتى بوو له چۆنييه‌يتى ڕێگريكردن و ئاماده‌كارى بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى په‌تاى (تاى خوێنبه‌ربوون) و پاراستنى سه‌لامه‌تيى هاونيشتمانييان، ته‌وه‌رى دووه‌ميش بريتى بوو له ئاماده‌كارى بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى وشكه‌ساڵى و كه‌مكردنه‌وه‌ى كاريگه‌رييه‌كانى.
له‌ميانه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى تاى خوێنبه‌ربوون و بارودۆخى ئێستا و ئه‌و ئاماده‌كارييانه‌ى كه پێويستن بۆ پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاكه و دواتر بابه‌ته‌كانى تايبه‌ت به وشكه‌ساڵى و لێكه‌وته و كاريگه‌رييه‌كانى و مه‌ترسييه پێشبينيكراوه‌كانى قۆناغى ئايينده و هه‌نگاوه‌كانى چاره‌سه‌ر به‌وردى خرانه به‌ر باس.
وه‌زيرى ناوخۆ سوپاسى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژوورى ئۆپه‌راسيۆنى كرد بۆ ئه‌و هه‌نگاو و ڕێكاره سه‌ركه‌وتووانه‌ى كه تاكوو ئێستا گيراونه‌ته به‌ر. هاوكات ڕۆڵى پارێزگار و سه‌رپه‌رشتيارى ئيداره سه‌ربه‌خۆكانى به‌رز نرخاند له چاودێريكردن و گرتنه‌به‌رى ڕێكاره‌كان به‌سه‌ركه‌وتوويى كه توانراوه پێشگيرى بكرێت له ته‌شه‌نه‌كردنى په‌تاكه و چەندین ڕاسپاردە و بڕیارى تایبەت بە هەردوو بابەت دەرکران.
بۆ خوێندنه‌وه‌ى دەقی بەیاننامەی ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان، سه‌ردانى ئه‌م لينكه بكه: كرته بكه