Skip to the content

ڕۆژی جیهانیی قوربانییانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ بەرز ڕادەگیرێت

لەژێر سەرپەرشتیی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی هاتوچۆى هەرێم، بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی تۆتاڵ بۆ ڕاهێنان و پەرەپێدان و هەڵسەنگاندنی هاتوچۆ، ڕۆژی جیهانیی قوربانییانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ بەرز ڕاگیرا.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و دیدار عومەر قادر، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم بەوەکالەت و بەڕێوەبەرانی هاتوچۆی پارێزگە و ئیدارە سەربەخۆکان و ژمارەیەکی زۆر لە بەڕێوەبەرانی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و ئەفسەر و پلەداران و هاووڵاتییان و قوتابییان و نوسینگەکانی فێرکردنی شوفێری و شۆفێرانی کۆمپانیاکانی دلیڤەریی گەیاندن، لەبەردەم پاركی شاندەری شاری هەولێر له ڕێورەسمێکدا ئەم ڕۆژە بەرز ڕاگیرا.

جێی بیرهێنانەوەیه سێیەم یەکشەممەی هەموو ساڵێک لە مانگی تشرینی دووەم، لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەستنیشان کراوە وەک ڕۆژی جیهانیی قوربانییانی هاتوچۆ و لە زۆرێک لە وڵاتاندا ئەو یادە بە چەندان چالاکیی جۆراوجۆر بەرز ڕادەگیرێت.