Skip to the content

ڕوونکردنەوەیەک بۆ خانەوادەی ئەو هاونیشتیمانییانەی کە لە وڵاتی لیبیا گیریان خواردووە

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە هێنانەوەی ئەو گەنجانەی لە وڵاتی لیبیا گیریان خواردووە، خانەوادە بەڕێزەکانیان دڵنیا دەکەینەوە کە هەر لە سەرەتای بارودۆخەکەوە، تیمێکی تایبەت لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە، ڕاسپێردراون بۆ تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکانی ڕزگارکردنیان لە وڵاتی لیبیا و گەیاندنەوەیان بەسەلامەتی بۆ هەرێمی کوردستان.
لێرەوە ئێوەی بەڕێز دڵنیا دەکەینەوە کە لە ماوەی هەفتەیەکدا پشتیوان بە خوا، ڕێکارە پێویستەکان تەواو دەبن و ئەو گەنجانە دەگەیەنرێنەوە هەرێمی کوردستان.
داواش له دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین، نەبنە هۆکاری بریندارکردنی هەستی خانەوادەی بەڕێزی ئەو هاونیشتیمانییانە و هەواڵی بێبنەما و دوور لە ڕاستی بڵاو نەکەنەوە.


وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥