Skip to the content

وەزارەتی ناوخۆ ڕێبەری سەلامەتیی بەرگریی شارستانی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی 28ـی ئەیلوولی 2025 لە مەڕاسیمێکی شایستەدا بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێبەری سەلامەتیی بەرگریی شارستانی ڕاگەیەنرا.

ڕێبەرەکە پێک هاتووە لە حەوت بەرگ کە لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕ و تایبەتمەند لە وەزارەتی ناوخۆ لە ماوەی چوارساڵدا بە پشتبەستن بە ستانداردە نێودەوڵەتیەکان ئامادە کراوە.

ئەم ڕێبەرە لەمەودوا دەکرێتە بنەما لە دروستکردن و بنیاتنانی باڵەخانە و پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و وێستگەکانی سووتەمەنی کە ئامانج لێی سەلامەتیی زیاتری سەروماڵی هاووڵاتییان و بەهێزترکردنی ژێرخانی هەرێمی کوردستان.