ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە
ئەمڕۆ چەند لایەنێک، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە کە تێیدا هەڕەشەیان لە وڵاتێکی دراوسێ کردووە، لەم ڕووەوە، بە پێویستی دەزانین دووپاتی بکەینەوە؛ هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەری سەقامگیری و ئارامی بووە لە ناوچەکەدا و هیچ کاتێک سەرچاوەی هەڕەشە و مەترسی نەبووە بۆ ئاسایشی هیچ وڵاتێکی دراوسێ و ڕێگەش نادات، هیچ لایەنێک، هەرێمی کوردستان لە دژی هیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکار بهێنێت.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2026/2/22