Skip to the content

حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی ڕێکەوتننامەی هەماهەنگی واژۆ دەکەن

لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئەورووپا، ڕۆژی هەینی ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڤیەننای پایتەختی وڵاتی نەمسا، ڕێکەوتنی هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی تایبەتمەند بە بواری کۆچ سەنتەری نێودەوڵەتیی پەرەپێدانی سیاسەتی کۆچ (ICMPD) واژۆ کرد.

وەزیری ناوخۆی کوردستان و سوزان ڕاب، بەرپرسی ڕێکخراوی ICMPD واژۆی ڕێکەوتنەکەیان کرد، ئامانج لێی بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوولایە لە بوارەکانی ئیدارەکردنی کۆچ، تێکەڵبوونەوە، بەرزکردنەوەی تواناکان.

شیاوی باسە ڕێکخراوی ناوبراو یەکێکە لەو دامەزراوە نێودەوڵەتییانەی هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و لە بواری جۆراوجۆردا لە هەرێمی کوردستان چالاکە و خزمەت پێشکەش دەکات.