Skip to the content

وەزیری ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ کۆمیسیاری باڵای پەنابەران کۆبووەوه‌

له‌ چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌ورووپا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانى کرد.

لە دیدارەکە ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح کرد بۆ وەرگرتنی ئەو ئەرکە نوێیە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. هەروەها بارودۆخی پەناخوازان و ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا و جەخت لە بەردەواميی پاڵپشتيی هەرێمی کوردستان کرا لە پێشکەشکردنی پاڵپشتی و ئاسایش بۆ ئەوانەی هەرێمی کوردستانیان کردووه‌تە پەناگەی مانەوەیان لە چوارچێوەی مرۆییدا.