Skip to the content

ڕوونکردنەوەیەک له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆوه‌ له‌بارەی چۆنیيەتيی گەیاندنی کۆمەک و هاوكارى بۆ ڕۆژاوای کوردستان

دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، پارێزگه‌ و ئیدارە سەربەخۆکان ڕاسپێردران بۆ سەرپەرشتیکردنی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاريی مرۆیی بۆ خوشک و برایانمان لە ڕۆژاوای کوردستان، بە سوپاسەوە هەڵمەتی گەورە لە هەموو کوردستان دەستی پێکردووە و بڕی زۆر پاڵپشتی و شتومەکی جۆراوجۆر لەلایەن هاونیشتمانيیان کۆکرانەوە و پرۆسەی گەیاندنیان بەشێوەی سەلامەت لە ڕووی لۆجستی و ئیدارییەوە دەستی پێکردووە.

 

بەڕێوەبەرایەتیيەکانی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگه‌ و ئیدارە سەربەخۆکان سەرپەرشتيی ئەو پرۆسەیە دەکەن.

داوا دەکەین خێرخوازان بەردەوام بن لە پێشکەشکردنی دەستی هاوکاری، بە هەمان ئەو میکانیزمەی داندراوە و هیچ کەس و لایەنێک کەلوپەل و کۆمەک نەباتە سنوور لەبەر ئەوەی پێویستی بە ئامادەکاری و ڕەزامەنديی پێشوەختە هەیە.

 

بەڕێوەبەرایەتیيەکانی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان هەموو ئامادەکارییەکان لە ڕووی کۆکردنەوە، ڕێکخستن و پۆلێنکردنی کەلوپەلەکان و گەیاندن و گواستنەوەیان بۆ ڕۆژاوای کوردستان لە ئەستۆ دەگرن، سەردانیان بکەن و بەو میکانیزمەی داندراوە کۆمەک و پاڵپشتی بگوازنەوە ڕۆژاوا.

 

 

ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ

٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦