Skip to the content

بەرەوپێشبردنی سیستەمی دامەزراوەیيی کۆچ لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە

ئەمڕۆ دووشەممه ۲٦ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی هەر یەك لە هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، سروە ڕەسول، بەڕێوبەری گشتيی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگيی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆ، له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵای حکومەتی ئەڵمانیا کە پێکهاتبوو لە خاتوو لاورا بروکر، لە بانکی پەرەپێدانی ئەڵمانی، ستیڤن لۆهمان، لە ئاژانسی BMZی ئەڵمانی، ماریۆن ئیدێڵ، لە باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا، خاتوو کریستین شپریستەرباخ، کونسوڵی پەرەپێدان لە کونسوڵخانەی گشتيی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، بەڕێز ئاکسل کلاپاهاك، سەرۆکی ئاژانسی GIZ لەعێراق ، خاتوو کاترینا کراتزمان، بەڕێوبەری کلاستەر ـ بەرپرسی ئاوەدانکردنەوەی کلاستەر و بنیاتنانی ئاشتی و حوکمڕانی لە ئاژانسی GIZ، خاتوو کریستینیا کۆنراد، بەرپرسی پڕۆگرامی کۆچ لە ڕێکخراوی GIZ لە عێراق لەگەڵ شاندێکی یاوەریان، بۆ یەکەمجار لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین سیستەمی ڕەوانەکردنی نیشتمانی کرایەوە.

جێگای باسە "سیستەمی ڕەوانەکردنی نیشتمانی" یەکێکە لە سیستەمە جیهانیيە پێشکەوتووەکان، که لە ساڵی ۲۰۲۳ لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاريی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ، وە بە پشتیوانيی یەکێتيی ئەورووپا بەمەبەستی خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکارییە خێراکانی جیهان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و کاراسانی بە گەڕاوەکان، هەروەها زوو تێکەڵکردنەوەیان لەگەڵ کۆمەڵگە هێندرایە هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ سیستەمەکەی لە پارێزگه‌کانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك دامەزراند، ئەمڕۆش بە پشتیوانيی حکومەتی ئەڵمانیا، سیستەمەکە لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین کرایەوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا لە تەواوی پارێزگه‌ و ئیدارە سەربەخۆکان دادەمەزرێت. شایانی باسە لە چوارچێوەی دامەزراندنی سیستەمەکە لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، باڵەخانەی تایبەت بە سیستەمەکە بۆ JCC ڕاپەڕین دروست کرا بەشێوەیه‌کی مۆدێرن کە چه‌ندین ژوور و کەولوپەلی پێویست بۆ کارمەندان و هەروەها چەندین جۆر ڕاهێنان لەخۆ دەگرێت.

شایەنی باسە تاوەکوو ئێستا ۱٤۰۲ کەس گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان و لە سیستەمەکە تۆمارکراون، کە بەداخەوە ۳۲۲ کەسیان بەشێوەی دیپۆرت بوون.ش