سەرۆکی دادگهکانی یەک و دووی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ خانەنشین بوون
ئهمڕۆ دووشهممه ١٢ی كانوونى دووهمى ٢٠٢٦، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتيی وەزارەت، پێشوازی له لیوای مافپەروەر عهبدولواحيد حهسهن ئيبراهیم - سەرۆکی دادگهی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ/ یەک و لیوای مافپەروەر دلێر عەلی حەمە، سەرۆکی دادگهی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ/ دوو.
لە دانیشتنەکەدا وەزیری ناوخۆ ستایشی ڕۆڵی هەر دوو سەرۆکی دادگهی کرد وەکو دوو ئەفسەری دڵسۆز و لێهاتوو، کە لە ماوەی ڕابردوودا خزمەتی کوردستان و پارێزگاریيان لە سەروەريی یاسا کردووە، هەروەها سوپاس و پێزانینی پێشکەش کردن و هیوای تەندروستيی باش و سەلامەتی بۆ خواستن لە ژیانی داهاتوویاندا.