وەزیرانی ناوخۆی کوردستان و نەمسا بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کۆبوونەوە
لە یەکەم ڕۆژی سەردانەکەی بۆ ئەورووپا، ڕۆژی هەینی ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ گێرهارد کارنەر، وەزیری ناوخۆی حکومەتی نەمسا لە شاری ڤیەننای پایتەخت کۆبوونەوە.
پەرەپێدانی هەماهەنگیی ئاسایشی و بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان، ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی، و ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دژی تۆڕەکانی بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکان و بەرزکردنەوەی توانا و لێهاتووییی هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا، لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە بوون.
ئەم دیدارە فەرمییە هەنگاوێکی دیکەی هاوبەشی نێوان هەردوو حکومەتە بۆ ئاڵوگۆڕی شارەزایان، پەرەپێدانی هەماهەنگی و هاوکاریی ستراتیژی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئالنگارییە ئەمنییەکان، لەپێناوی پتەوکردنی سەقامگیریی ئاسایشی هەرێمی و پەرەپێدان و گەشەکردن بۆ بەرژەوەندیی هەروولا و جیهان.