کوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئەمڕۆ پەیامێکى ئاراستەى چینى کرێکاران کرد بە بۆنەى ١ى ئایار ڕۆژى جیهانى کرێکاران و دواى پیرۆزبایی، چەندین کار و چالاکى و هەوڵدانى وەزارەتەکەى لە کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ خزمەت و لە بەرژەوەندى کرێکاران بڵاو کردووەتەوە.
هەواڵەکان
وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی: تا نەمانى پەتاى کۆڕۆنا پێویستە نازى کرێکاران و بنەماڵەکانیان هەڵگرین
به بۆنهی ١ی ئایار ساڵڕۆژی جیهانیی كرێكاران، کوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە پەیامێکدا بڵاوى کردەوە کە ئەمساڵ لەبەر ئەو بارودۆخە تەندروستییە ناهەموارە ناتوانن وەك پێویست یادی كرێكاران بكەنەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوهش وەك نەریتێكی هەمیشەییان ئەم ڕۆژە لە سەرجەم كرێكارانی جیهان بە گشتی و كرێكارانی كوردستان بە تایبەتی پیرۆز دەكەین.