وەزیری دادی عێراق سەردانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/2/2 خاتوو کوێستان محمد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پێشوازی کرد لە سالار عبدالستار وەزیری دادی حکومەتی فیدرالی عێراق و وەفدی یاوەری و دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوای بەخێرهاتن و پێشوازی لە وەفدی میوان وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی وەزارەتەکەی کرد و تیشکی خستە سەر کار و چالاکیەکانی وەزارەتەکەی، بەتایبەتی گفتۆگۆ کرا سەبارەت بە چاکسازیەکان و چۆنیەتی بەڕێوەبردنیان هەروەها باس لە گیراوانی ئێرانی کرا لە چاکسازیەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی عێراق هەروەها باسی چاکسازیەکانی ژنان و مناڵان کرا، هەروەها باس لە کرانەوەی سەنتەرێک کرا بۆ توشبوانی ماددەی هۆشبەر بۆ چارەسەرکردنیان چوونکە تووشبوان بە ماددەی هۆشبەر پێویستیان بە چارەسەرە زیاتر لە چاکسازی.
وەزیری دادی عێراقی باسی لە وەکرد کە دەیانەوێ هەندێک لە نمونەی بەڕێوەبردنی چاکسازیەکان وەرگرن و ئەوانیش لە چاکسازیەکانی حکومەتی فیدرالی عێراق جێ بەجێی بکەن.