وەزیری کاروکاروباری کۆمەلایەتی پێشوازی کرد لە رێکخراوی یونسێف
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ چوارشەممە 2021/2/17 کوێستان محمد وەزیری کار و کاروباری کۆمەلایەتی پێشوازی کرد لە بەرێزان (زەریمە یازانۆڤ) و (سامان سوعود) لە بەشی سیاسەتی کۆمەلایەتی رێکخراوی یونسێف.
لە ودیدارەدا وەزیری کارو کاروباری کۆمەلایەتی تیشکی خستە سەر کارو چالاکیەکانی رێکخراوی یونسێف کە هەردەم هاوکارێکی زۆر باش بوون لەگەل وەزارەتمان بە تایبەتی لە کەمپی ئاوەرەکان ، خانەکانی مندالان ، دالدەدانی ژنان ، چاکسازییەکان ژنان ومندالان و هەروەها لە ئامادە کردن و دارشتنی یاسای پاراستنی مافی مندالان، هەروەها جەخت لەسەر پەیوەندی و ھەماھەنگی زیاتر لە نیوان هەردوو لا بۆ خزمەتی زیاتر بەو چین و توێژانە کە سەربە وەزارەتمانن کرایەوە.