Skip to the content

وەزیری کاروکاروباری کۆمەلایەتی لە شاری ھەولێر ھەردوو مانگی سوری عێراقی و ئیماراتی بەسەر کردەوە.

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/2/23 خاتوو کوێستان محمد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی مانگی سووری عیراقی کرد و لەلایەن هاورێ احسان سەرۆکی مانگی سور و سەرپەشتیاری مانگی سوری عیراقی لە هەرێمی کوردستان ، سەرۆکی مانگی سوری ئیماراتی لقی هەولێر و سەرۆکی مانگی سوری تورکی لقی هەولێر پێشوازی لێ کرا .مەبەست لەم سەردانە ھەماھەنگی و هاوکاری زیاتر لەگەل وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و رێکخستنەوەی کارەکان وهەروەها باس لە کردنەوەی دایەنگەیەکی (0/4) لە خانەی بێسەرپەرشتانی ھەولێر کرا کە لە نزیکترین کاتد مانگی سور جێ بەجێی دەکات.

لە بەرامبەردا خاتوو کوێستان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ دەربڕین لە پای ھاوکاری کردنی خانەکانی کوڕان و کچانی سەر بە وەزارەتمان وە ھیوای خواست ھاوکاریەکان فراوانتر بکەن لە پێناو خزمەتی زیاتر .

لە کۆتاییدا لەلایەن هەریەک لە سەرۆکی مانگی سوری تورکی و مانگی سوری ئیماراتی چەند دیاریک پێشکەشی وەزیری کار کاروباری کۆمەلاتی کرا .