Skip to the content

وەزیری کارو کاروباری کۆمەلایەتی پێشوازی لە رێکخراوی CHF ئەمریکی کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD )- ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی 2021/1/26 خاتوو ( کوێستان محمد) وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە ئامادەبوونی بەڕێز (یوسف چاوشین ) بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و بەشی پرۆتۆکۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرا لە وەفدێکی ڕێکخراوی CHF ی ئەمریکی بۆ پەرە پێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە سەردانەکەیاندا بۆ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دوای دیدار و گفتووگۆ کردن لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی نێوانیان ڕێکخراوەکە بڕێک پێداویستی تەندروستی و خۆپارێزی پێشکەش بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد شایەنی باسە پێداویستیەکان بەسەر خانەکانی بێسەرپەرشتان و بەسالاچوان دابەش دەکرێت.

شایەنی باسە ئەم رێکخراوە لە 13 شاری عیراق بنکەی ھەیە و قەرزی بچوک پێشکەش بە گەنجان و لاوان و خاوەن پرۆژەی بچوک دەکەن بە بێ سوود.