Skip to the content

وەزیری کاروکاروباری کۆمەلایەتی و کونسولی گشتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کۆبونەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق( GOV.KRD)-ئەورۆ 18ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی 2021 کوێستان محمد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پێشوازی کرد لە بەڕێز ڕۆب واڵر کونسوڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شاندی یاوەری، لە دیدارەکەدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی و هاوکاری نێوانیان کرا، سەرەتا ڕۆب واڵر کونسوڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا باسی ئەو ئەرکە قورسەی سەر شانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد لەم سەردەمەی ئێستا کە بە هۆی کۆڕۆنا و قەیرانەکان هاتۆتە پێشەوە بە تایبەت بەرامبەر چینی هەژاران و کەمدەرامەتان، هەروەها وەزیری کار جەختی لەوەکردەوە کە ئەرکی وەزارەتی کارە خزمەت بە هەموو سێکتەرەکانی پەیوەست بە وەزارەت بکات بەتایبەت چینی هەژاران و منداڵان و کرێکاران و کەمئەندامان و چاکسازیەکان،وەزیری کار ئەوەشی باسکرد کە ئامانجیان چاکسازی کردن و ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی یە لە هەموو سێکتەرەکانی پەیوەست بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وە کوێستان محمد سوپاسی کردن بەرامبەر ئەو پشتگیری هاوکاریەی لە ڕابردوو و ئێستادا پێشکەشی هەرێمی کوردستانی دەکەن، لە بەرامبەردا بەڕێز ڕۆب واڵر کونسوڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خۆشحالی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوو ووڵات وە بە پێویست زانرا کە شاندێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی کونسڵخانەی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بکات بۆ زیاتر خزمەت کردن و ئامادەکردنی چەند بەرنامەیەک بۆ خزمەت کردن بە چینی هەژاران و سێکتەرەکانی تری پەیوەست بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.