وهزارهتی كار و كاروباری كۆمهڵایهتی و ڕێكخراوی یونیسێف ، له بواری تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی هاوكاریی یهكتری دهكهن
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێ شەممە ٢٠٢١/٦/٨، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، پێشوازیكرد لە شاندێكی باڵای رێكخراوی یونسیف كە پێکھاتبوولە بلاك اسحاق الكسوانی، سەرۆكی سیاساتی كۆمەڵایەتی، زاریما برزانوفا پسپۆر لە بواری سیاساتی كۆمەڵایەتی، مهدی العلاق راوێژكاری پاراستنی كۆمەڵایەتی، سامان سعود بەرپرسی سیاساتی كۆمەڵایەتی، كاروان كارمەندی بەشی سیاساتی كۆمەڵایەتی.
له كۆبوونهوهیهكدا تیشك خرایە سەر كارە هاوبەشەكانی هەردوولا لە بواری تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی و بەرنامەی كارەكانی وەزارەت لە قۆناغی داهاتوو.
كوێستان محمد ،وهزیری كارو كاروباری كۆمهڵایهتی ،هیوای خواست كە هەرچی زووە هەردوولا بتوانن بەرنامەیەك بە هاوكاری رێكخراوەكانی تری ئەم بوارە ئامادە بكەن و ببێتە كارێكی پێشەنگ لە بواری خزمەتكردنی خانەوادە هەژارەكان بە گشتی و منداڵانی هەرێمی كوردستان بە تایبەتی.
لەلایەن خۆشیانەوە ئەندامانی شاندی یونیسێف،پەیمانی ئەوەیان بە وهزارەتدا كە لە كەمترین ماوە، سەرجەم ئهو كارانهی كه ماون تەواو بكەن و هاوبەشی تەواوی وەزارەت بن لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان.