Skip to the content

وەزیری کارو کاروباری کۆمەلایەتی رۆژی 8 مارسی پیرۆز کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/8 خاتوو کۆێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەلایەتی لە دیوانی وەزارەت لە مەراسیمێکدا یادی ھەشتی مارسی لەگەل ژنان و ئافرەتانی وەزارەتدا کردەوە،

لەوتەیەک دا وێرای پیرۆزبایی خۆی لەسەرجەم ژنانی جیھان بە گشتی ژنان و ئافرەتانی کوردستان بە تایبەتی کرد، وە باسی لە رۆلی ژنان کرد کە شان بە شانی پیاوان لەئەرک و کاری رۆژانەدا بەردەوامن وە ھیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.

جێی خۆیەتی دەستخۆشی لە یەکەی جێندەری وەزارەت بکەم کە ھەستاون بە سازدانی چەندین چالاکی جۆراو جۆر بۆ ژنانی ناو وەزارەت ھیوای کاری باشترو گەورەترو بەدیھێنانی سەرجەم مافەکانی بۆ خواستن .

دواتر دیاری وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەلایەتی پێشکەش بە خاتوو ( بەھار علی ) کرد وەک سەرۆکی رێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی کە ھاوکارێکی باشی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەلایەتی دەکەن لە کردنەوەی خول و گرنگیدان بە یەکەی جێندەر .